به‌شی دارایی وبانك سمینارێك بۆ به‌ڕێز( ئارام انور عمر) ڕێكخست

ئەمڕۆ 20/2/2023 لە کولێژی بەڕێوەبردن و ئابووری لە هۆڵی شەهید محمد قەرەداغی، بە چاودێری بەڕێز ڕاگری کۆلێژ، بەشی دارایی و بانک هەستا بە ڕێکخستنی سمینارێک بۆ بەڕێز (ئارام انور عمر) بەرێوەبەری سندوقی پشتیوانی پرۆژە بچووکەکانی لاوان بە ناونیشانی (پرۆژەى سەندوقی پشتيوانى پرۆژە بچووكەكانی لاوان)
سمینارەکە کە بە یارمەتی مامۆستا محمد محسن لە بەشی دارایی و بانک ڕێکخرابوو تێیدا زانیاری بەسوود بۆ قوتابی یە خاوەن بیرۆکە و پڕۆژەی بچوک و مامناوەندەکان خرایە ڕوو لە بارەی چۆن سەرچاوەی پارە بۆ پڕۆژە و بیرۆکەکەیان بەدەست بهێنین کە لە لایەن سەندوقەکەوە پێشکەش دەکرێت.

 

Leave a comment