((ئەركی زانكۆ وەك دامەزراوەیەكی ڕاوێژكاریی)

((ئەركی زانكۆ وەك دامەزراوەیەكی ڕاوێژكاریی))
ئەمڕۆ، سێشەممە، 18ی نیسانی 2023، لە هۆلی (فەرهادی) كۆلێژی ئاداب، سیمینارێك بەناونیشانی (ئەركی زانكۆ وەك دامەزراوەیەكی ڕاوێژكاریی) بۆ (د.هۆشەنگ ساڵح نەجاڕ) مامۆستا لە بەشی مێژووی كۆلێژ، ڕێكخرا.
لە سیمینارەكەدا، د.هۆشەنگ بە وردیی و پۆختی باسی سەرەتاكانی دامەزراندنی زانكۆ لە ئەوڕوپا و وڵاتانی ڕۆهەڵات كرد، دواتر تیشكی خستەسەر ئەو ڕۆڵە مێژووییەی كرد، كە زانكۆ و سەنتەرەكانی توێژینەوە بۆ پرسە نیشتمانی و ئابووریی و كۆمەڵایەتییەكانی بینوویانە.
لە بەشێكی دیكەی سیمینارەكەدا، ئەو مامۆستای كۆلێژی ئاداب داوایكرد، گرنگی زیاتر بە سەنتەرەكانی توێژینەوە لە زانكۆكانی كورد بدرێت؛ تاوەكو هاوشان لەگەڵ دامەزراوە فەرمییەكانی دیكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ڕۆڵی خۆیان هەبێت بۆ ئامادەكردنی توێژینەوەی گرنگ بۆ پرسە هەنووكەییەكان و ڕێگاكانی چارەسەركردنی كێشە و ئاریشەكانی كۆمەڵگەی كوردی.
لە كۆتایی دا، مامۆستایانی ئامادەبوو بە سەرەنج و گفتوگۆی زیاتر؛ سیمینارەكەیان دەوڵەمەنتر كرد.