بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژى

رۆژی سێ شەممە‌ رێكه‌وتی(٢٧-٢-٢٠٢٤) كاتژمێر (٣٠:١٠)ی به‌یانی له‌ هۆڵی (فەرهادى) سمینارێک بۆ بەرێز(عقید سفین طاهر محمدامين) بەڕێوەبەرى بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژى دژى ئافرەتان و خێزانى هەولێر بەناونیشانى (ناساندنى بەڕێوەبەرایەتى بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژى و ئەو یاسایانەى کارى لەسەر دەکەن) سازكرا.

لە سمینارەکەدا بەرێزیان باسى لە بەڕێوەبەرایەتى بەرەنگاربوونەوەى دژى ئافرەتان و خێزان لە هەولێر کرد، هەروها باسى لە پیکهاتەکانى(هیکل)ى رێکخراوەکە کرد وەک بەشەکانى و ئەرک و کارەکانى.

و لە درێژەى باسەکەیدا بەرێزیان باسى لە یاساکانى خراپ بەکارهێنانى ئامێرەکانى پەیوەندى کردنى کرد، و باسى لە دامەزراندنى ماڵى (داڵدان)ى ئافرەتانى هەرەشە لێکراوى کرد، و باسى لە لێژنەکانى رێکخراوکە کرد وەک لێژنەى ئاشتەواى.

و لە کۆتایى سمینارەکەدا ئامادەبووان بە پرسیاروسەرنج و سمینارەکەیان دەوڵەمەند کرد.