(٩⁄٣⁄٢٠٢١)،کاتژمێر(٩-١٠)ی شەو، لیژنەی ڕۆشنبیری کۆلێژهكهمان بهسهرپهرشتی بهرێز(د.صادق حمه غریب) وەک سەرۆکی لیژنە دوازدهیهمین وێبناری بە شێوەی ئۆنلاین ئەنجامدا کە تیایدا بەڕێز (د. ئارام جەلال ھەمەوەندی) لە بەشی شوێنەوار، لە ژێر ناونیشانی(ناوچەی بارزان لە نوسراوە مێخییەکانی پاشا ئاشوریەکان) بابەتێکێ پێشکەش کرد، لە وێبنارەکەدا تیشکی خستە سەر ڕەھەندی شوێنەواری و مێژویی ناوچەکەو، لە ڕێگەی چەندین بەڵگەنامەی مێژوویەوە ڕوداوو گۆڕانکاریەکانی ناوچەکەی لە سەردەمی ئاشوڕیەکاندا خستە بەر باس ولێکۆڵینەوە.
شایانی گوتنە کە وێبنارەکە ژمارەیەکی ئێجگار زۆری مامۆستایان ئامادەی بوون و، لە کۆتاییدا بە گفتوگۆی گەرمی بەشداربووان دەوڵەمەندکرا.