وێبناری د. بورھان حاتەم

ڕۆژی(٦⁄٤⁄٢٠٢١)،کاتژمێر(٩-١٠)ی شەو، لیژنەی ڕۆشنبیری کۆلێژه‌كه‌مان به‌سه‌رپه‌رشتی به‌رێز(د.صادق حمه‌ غریب) وەک سەرۆکی لیژنە پازده‌ھەمین وێبناری بە شێوەی ئۆنلاین ئەنجامدا کە تیایدا بەڕێز (د. بورھان حاتەم) لە بەشی مێژو، لە ژێر ناونیشانی(ڕێکەوتننامەی یانزەی ئازاری١٩٧٠لە چەند بەڵگەنامەیەکی نھێنی حکومەتی عیراقدا) بابەتێکێ پێشکەش کرد، لە وێبنارەکەدا بە وردی تیشكی خستە سەر ھەل و مەرجی ڕێککەوتننامەکەو، لایەنە ئەرێنی و نەرێنییەکانی، ناوەرۆکی بەندەکانی، بروسکە نھێنییەکانی حکومەتی عیراقی پەیوەست بە ھەڵس وکەوت لەگەڵ کوردەکان، بڵاوکردنەوەی ڕێککەوتننامەکە وەک بەیاننامەیەک لە میدیای عیراقیەوەو، چەند ڕەھەندێکی.

شایانی گوتنە کە وێبنارەکە ژمارەیەکی ئێجگار زۆری مامۆستایان ئامادەی بوون و، لە کۆتاییدا بە گفتوگۆی گەرمی بەشداربووان دەوڵەمەندکرا.