چۆن بزانم لە چیدا باشم

رۆژی یەک شەممە‌ رێكه‌وتی(٣-٣-٢٠٢٤) كاتژمێر (١٠:٣٠)ی به‌یانی له‌ هۆڵی (فەرهادى) سمینارێک بۆ بەرێز(م.کارزان یاسین) ڕاهێنەری توانای مرۆیی بەناونیشانى (چۆن بزانم لە چیدا باشم َ?) سازكرا. لە سمینارەکەدا بەرێزیان باسى لە چەند کەسایەتیەک کرد کە بێ بڕوانامە سەرکەوتوو بوون . و لە درێژەى باسەکەیدا بەرێزیان باسى لە نمونەی چەند کەسایەتێکی تر کە لە بوارەکە بڕوانامەیان بەدەستهێنابوو بەڵام لە بواری تردا سەرکەوتوو بوون، دواتر باسی لە چۆنیەتی دۆزینەوەی بەهرەکانی کرد. و لە کۆتایى سمینارەکەدا ئامادەبووان بە پرسیاروسەرنج و سمینارەکەیان دەوڵەمەند کرد.