کردنەوەی بالاخانەی کاری کۆمەلایەتی و کۆمەڵناسی

  پێنج شەممە رێکەوتی ٧-٣-٢٠٢٤  بە ئامادەبوونی بەڕێزان (پ.ی.کامران یونس )سەرۆکی زانکۆی ‌صلاح الدین و (د.حسین سعدي ابراهيم)یاریدەدەری سەرۆکی زانكو بۆ كاروباری کارگێری و دارايی و (پ.د.قادر محمد حسن) ڕاگری کۆلێژی ئاداب و (د.ساسان حکمت)یاریدەدەری ڕاگر و سەرۆک بەشەکان و مامۆستاو قوتابیانی کاری کۆمەڵایەتی و کۆمەلناسی، لە دوای زياتر له (٨) ساڵ راوەستان و تەواو نەكردنی بە هەول و کۆششی بەڕێز ڕاگری کۆلێژ له سالی ٢٠٢٢ جاريكی دیکه كاری تێدا کرایەوە و تەواو كرا .و ئەمڕۆ له رێورەسمێکی شايستەدا كرايەوه .
ئەو بالاخانەیە كە  ٣  نهۆمە بۆ هەردوو بەشی کاری کۆمەلایەتی و کۆمەڵناسی، تەرخانكراوه، بەشی کاری کۆمەڵایەتی پێکهاتووە لە ٦ هۆلی خوێندن و تاقیگەیەک بۆ کۆمپیوتر و ٨ ژوور بۆ مامۆستاو ئیدارەی بەش و هۆلێکی هاوبەش بۆ سمینار، بەشی کۆمەڵناسی پێکهاتووە لە ٧ هۆلی خوێندن و ٨ ژوور بۆ مامۆستاو ئيدارەی بەش ، لە کردنەوەی بالاخانەكەدا بەرێز سەرۆکی زانكۆ پيروزبايی له كۆلێژی ئاداب كردو بە دەستكەوتێكی گرنگی داناو زۆر دەستخۆشی لە ڕاگری كۆلێژ كرد بۆ هەول و ماندوبونی لەم پێناوەدا ، هەروەها ڕاگری كۆلێژ باسێکی پوختی رەوتی تەندەرو كارە فەرميەکانی بالاخانەکەی كرد هەر لە ساڵی ٢٠١٣ وه هەتا ڕاگرتنی كار تێيدا لە ٢٠١٤ وە دواتر ئەو هەولو تەقەلايانەی كە دراون بۆ سەرلە نوێ كار تێدا كردنەوەی لە ٢٠٢١ و ٢٠٢٢ وە سوپاسی ڕاگرایەتی پێشوتر و سەرۆك بەشەکانی ئێستاو پێشوی هەردو بەشی كرد كە ڕۆلیان هەبو لە تەرخانكردنی شوێنەکەو داواكردنی دروستكردنی بالاخانەکە ، وە زۆر سوپاسی بەڕێز سەرۆکی زانكۆ و ياریدەدەری سەرۆکی زانكۆی كرد كە پاڵپشت بون له دابينكردنی كەلوپەل بۆ بالاخانە نوێيەكە.