رۆژى پێنج شه‌ممه رێكه‌وتى 10-6-2021 یه‌كه‌مین چالاكى یادى په‌نجا ساڵه‌ى دامه‌زراندنى كۆلێژى ئاداب (یوبیلى زێرینى كۆلێژ) به چالاكیه‌كى به‌شى مێژوو ده‌ستى پێكرد كه بریتى بوو له فیلمى دوكۆمینتارى له‌سه‌ر به‌شى مێژوو هه‌روها له باره‌ى میر به‌درخان و میرنشینى بۆتان، له‌سه‌ره‌تادا به‌رێز ڕاگرى كۆلێژ(پ.د.قادر محمد حسن) باسێكى پوختى سه‌باره‌ت به مێژووى كۆلێژ‌و ره‌وتى گه‌شه كردنى ئه‌كادیمیانه‌ى و خزمه‌ته‌كانى بۆ كۆمه‌ڵگاى كوردستان خسته‌روو. و هه‌روه‌ها به‌رێزیان ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه ئه‌مه ده‌ستپێكى چالاكیه‌كانى یوبیلى زێرینى كۆلێژه، و سه‌ره‌تاى ساڵى خوێندن داهاتوو چالاكیه سه‌ره‌كیه‌كانى یادى په‌نجا ساڵه‌ى دامه‌زراندنى كۆلێژ به چرى ده‌ستپێده‌كه‌ن، دواى ئه‌م وتاره چالاكیه‌كانى به‌شى مێژوو ده‌ستى پێكرد.