رۆژى دووه‌مى كۆنفراسى شوێنه‌وارو كه‌له‌پوورى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 30ى نیسانى 2019، بۆ رۆژى دووه‌م كۆنفراسى شوێنه‌وارو كه‌له‌پوورى كوردستان كه له‌لایه‌ن به‌شى شوێنه‌وارى كۆلێژى ئاداب رێكخراوه، به‌ڕێوه‌چوو. له رۆژى دووه‌مى كۆنفراسه‌كه، چه‌ندین پانێلى تایبه‌ت به ناوچه شوێنه‌وارییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و شێوازى پاراستنیان له‌لایه‌ن توێژه‌رانى كورد‌و وڵاتانى عه‌ره‌بى و ئه‌وروپییه‌وه، خرانه‌ڕوو. له توێژینه‌وه‌كاندا، ئاماژه به شه‌ش هه‌زار ناوچه‌ى شوێنه‌وارى گرنگ له هه‌رێم كراوه […]