دوابەدوای سەرکەوتنی یاریزانانمان لەکۆلێژی پەروەردەی شەقڵآوە کەتوانیان پلەی دووەم لەسەر ئاستی زانکۆی سەلاحەددین بەدەست بهێنن،ڕاگرایەتی کۆلێژ وێرای دەست خۆشی بۆ یاریزانان و مامۆستا ماندوونەناسەکانمان لەبەشی پەروەردەی وەرزشی بەهەماهەنگی ڕاگرایەتی کۆلێژو سەرۆکایەتی بەشی پەروەردەی وەرزشی مەراسیمێکی ڕێزلێنان بۆ مامۆستایان و یاریزانان رێکخراو خەڵآتیان بەسەر دابەشکرا.