لە چوارچێوەی یاریەکانی خولی تۆپی پێی بچوککراوە بۆ کۆلێژەکانی زانکۆی صلاح الدین ئەمڕۆ کۆلێژی پەروەردە / شەقڵاوە ، بە ئەنجامێکی گەورە توانی کۆلێژی کشتوکاڵ لە خولەکە بکاتە دەرەوە و بەئەنجامی ٥ گۆڵ بە هیچ یاریەکە لەبەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێ بهێنێت. کۆلێژەکەمان توانی خۆی بگەیەنێتە قۆناغی دواتر ، دەست خۆشی لە راگرایەتی کۆلێژ دەکەین بۆ هاوکاریەکانی و دەست خۆشی لە یاریزانانی کۆلێژەکەمان دەکەین و هەروەها دەست خۆشیش لە راهێنەری بەتوانا مامۆستا مەلەوان و بەرپرسی یەکەی وەرزشی مامۆستا هبە دەکەین و دەستی ماندوونەبوونیان دەگوشین .