سازكردني سمینارێك به‌ناونیشانی (ڕۆڵی قوتابخانه‌ له‌ پڕۆسه‌ی به‌كۆمه‌ڵایه‌تیبووندا)

سازكردني سمینارێك به‌ناونیشانی (رۆڵی قوتابخانه‌ له‌ پرۆسه‌ی به‌كۆمه‌ڵایه‌تیبووندا)
رێككه‌وتی (٢/١١/٢٠٢١) له‌ سه‌رۆكایه‌تی به‌شی كوردی كۆلیژی په‌روه‌رده‌ی شه‌قڵاوه‌، به‌ ئاماده‌بوونی مامۆستایانی كۆلێژ، سمینارێك به‌ناونیشانی (رۆڵی قوتابخانه‌ له‌ پرۆسه‌ی به‌كۆمه‌ڵایه‌تیبووندا) له‌لایه‌ن (هونه‌ر كه‌مال قادر) مامۆستا له‌به‌شی كوردی پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووان كرا. له‌ سمیناره‌كه‌دا پێشكه‌شكار ئاماژه‌ی ده‌زگاكانی به‌كۆمه‌ڵایه‌تیبوون كرد و رۆڵ و كاریگه‌ری هه‌ریه‌كه‌یانی خسته‌ڕوو و له‌گه‌ڵ ئه‌و بیردۆز و قوتابخانانه‌ی كه‌ باسیان له پرۆسه‌ی به‌كۆمه‌ڵایه‌تی بوون كردوه‌. هه‌ر له‌ سمیناره‌كه‌دا رۆڵ و كاریگه‌ری مامۆستا له‌ قوتابخانه‌كان و ناوه‌نده‌كانی خوێندن و ئه‌و كاریگه‌رییانه‌ی به‌‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی قوتابیان دا هه‌یه‌ باسی لێوه‌كرد. له‌ كۆتایی سمیناره‌كه‌دا ئاماده‌بووان به‌ ئاراسته‌كردنی پرسیاری هه‌مه‌جۆر، سمیناره‌كه‌یان زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندكرد.

Leave a comment