سمینارێك به‌ناونیشانی (زمان و گێڕانه‌وه وه‌ك دوو كۆڵه‌كه‌ی ژێرخانی ده‌قی په‌خشانی “رۆمان” به نموونه) سازكرا November 13, 2021 Category: Kurdish Leave a comment سمینارێك به‌ناونیشانی (زمان و گێڕانه‌وه وه‌ك دوو كۆڵه‌كه‌ی ژێرخانی ده‌قی په‌خشانی “رۆمان” به نموونه) سازكرارێككه‌وتی (٢٥/١٠/٢٠٢١) له سه‌رۆكایه‌تی به‌شی كوردی كۆلیژی په‌روه‌رده‌ی شه‌قڵاوه، به ئاماده‌بوونی مامۆستایانی كۆلێژ، سمینارێك به‌ناونیشانی (زمان و گێڕانه‌وه وه‌ك دوو كۆڵه‌كه‌ی ژێرخانی ده‌قی په‌خشانی به نموونه) له‌لایه‌ن (هێمن جاسم محمد) مامۆستا له‌به‌شی كوردی پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرا. له سمیناره‌كه‌دا تیشكی خسته ئه‌و ڕۆڵ و كاریگه‌رییانه‌ی زمان و گێڕانه‌وه له بونیادنان رۆمان دا هه‌یه، تییدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ی كرد، كه به لاسه‌نگ بوونی یه‌كێكیان ده‌قه‌كه بایه‌خی خۆی له ده‌ست ده‌دات. هه‌روه‌ها گوتی: شاره‌زابوون له زمان هۆكارێكه له نووسینی ده‌قێكی جوان‌دا.دواتر ئاماده‌بووان به ئاراسته‌كردنی پرسیاری جۆراوجۆر زیاتر كه‌شی سمیناره‌كه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ندكرد.