سەردانی سەرۆکی زانکۆ (پ.ی. د.کامران یونس ) بۆ کۆلێژەکەمان February 5, 2022 Category: College Leave a comment دوای دەستبەکاربوونی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین بەڕێز ( پ.ی. د.کامران یونس) وەکو یەکەمین سەردان و لەیەکەمین کۆبوونەوە و یەکەمین چاڵاکی ، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٥/٢/٢٠٢٢ سەردانی کۆلێژەکەمانی کرد، سەرەتا لەگەڵ ئەنجومەنی کۆلێژ کۆبووەو پاشان لەنزیکەوە سەردانی گشت بەشەزانستییەکان و یەکە و تاقیگەکان و هۆبە کارگێڕییەکان و دواتر لێژنەی ئەزموونەکانی بەسەرکردەوە ، هەر لەمیانی سەردانەکەیدا سەرۆکی زانکۆ سەردانی بەشەناوخۆییەکانی کوڕان و کچانی کرد تاکو لەنزیکەوە زیاتر ئاگاداری پێداویستی کەم و کوڕیەکانی قوتابیان بێت . بەناوی ئەنجومەنی کۆلێژی پەروەردە شەقڵاوە بەناوی سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابییان، پیرۆزبایی گەرم ئاڕاستەی بەڕێزیان دەکەین، پاڵپشتی تەواوی ئەرکەکانی دەکەین، لەکۆتایی دا سوپاسی ئامادەبوونی بەڕێزیان دەکەین، کە لە نزیکەوە و بە بایەخەوە گوێبیستی کێشە و گرفتەکانی کۆلێژەکەمان بوو ، وێرای دەستخۆشی و پاڵپشتى و هاوكاری بەڕێزيان بۆ كۆڵێژەکەمان مایەی دڵخۆشیمان بوو.