بڕوانامەی سوپاس و پێ‌زانین بە (د.سالارتاوگۆزی) دەبەخشن
توێژینەوەیەکی سەبارەت بە توندڕەوی و توندویژی پێشکەش کرد
لە دیداری زانستیی بەدیکۆمێنتکردنی تاوانەکانی توندڕەوی و توندتیژی لە عێراق، مامۆستا لە کۆلێژی پەروەردە-شەقڵاوە بەڕێز (د.سالار تاوگۆزی) لە شاری (کەربەلا) توێژینەوەیەکی بەزمانی عەرەبی، بەناونیشانی (ڕەنگدانەوەی تاوانەکانی توندڕەوی و توندوتیژی لە ڕۆمانی عێراقیی هاوچەرخدا) پێشکەش کرد و بەوردی باسی لە مێژوو هۆکار و چارەسەری توندوتیژی و توندڕەوی لە عێراق کرد.
دوای ئەوەی توێژینەوەکەی دکتۆر سالار بوو بەجێگەی سەرنج و دەستخۆشی ئامادەبووان و توێژەران، چەند زانکۆ‌و ناوەندێکی توێژینەوە، بڕوانامەی سوپاس و پێزانینیان پێبەخشی و داوایان لێکرد لە بۆ تاوتوێکردن و بەدیکۆمێنتکردنی توندڕەوی و توند‌و تیژی لە عێراق هاوکاری بەردەوامیان بکات.
جێگەی ئاماژەیە، به‌مه‌به‌ستی به‌دیكۆمێنتكردنی تاوانه‌كانی توندڕه‌وی له‌عێراق، به‌به‌شداری 17 توێژه‌ری هه‌رێمی كوردستان، بۆماوه‌ی سێ ڕۆژ، دیدارێكی زانستی له كه‌ربه‌لا به‌ڕێوه چوو، كه تێیدا توێژه‌ران باسیان له كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال و تاوانه‌كانی داعش له شه‌نگال و چه‌ندین تاوانی ناڕه‌وای دیكه‌ی ده‌رهه‌ق به گه‌لانی عێراق و گه‌لی كوردستان كرد.
هه‌ر لەدیدارەکەدا پێشنیازی چالاككردنی ڕۆڵی زانكۆ عێراقییه‌كان له به‌دیكۆمێنتكردنی تاوانه‌كانی توندڕه‌وی و ئه‌نجامدانی دیدارە زانستییەکە به‌شێوه‌یەکی ساڵانه كرا. ئه‌مه جگه له نووسینی ماسته‌رنامه و دكتۆرانامه و توێژینه‌وه‌ی زانستی و کۆڕ و وۆركشۆپ و كۆنگره له‌پێناو به دیكۆمێنتكردنی تاوانه‌كانی توندڕه‌وی .
به‌به‌شداری 17 توێژه‌ری ئه‌كادیمی كه هاوكات له‌زانكۆكانی (سه‌لاحه‌ددین، كۆیه، چه‌رموو، دهۆك، گه‌رمیان و سلێمانی) مامۆستان، له ڕۆژی دوو شه‌ممه ڕێكه‌وتی (27-29/ 3/ 2022) له‌شاری كه‌ربه‌لا، یه‌كه‌م دیداری زانستیی پسپۆڕیی به‌ناونیشانی (به‌دیكۆمێنتكردنی تاوانه‌كانی توندڕه‌وی له عێراق – ڕێبازه‌كانی، ئامرازه‌كانی، ئاڵنگارییه‌كانی) به‌ڕێوه چوو.
دیداره‌كه له‌لایه‌ن (ناوه‌ندی عێراقی بۆ به‌دیكۆمێنتكردنی تاوانه‌كانی توندڕه‌وی) و (ناوه‌ندی مه‌لای گه‌وره بۆ توێژینه‌وه) به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ چه‌ند زانكۆ‌و ناوه‌ندێكی توێژینه‌وه‌و و دامه‌زراوه‌یه‌كی حكومی ساز كرا بوو كه ئه‌مانه‌ن:
1- وه‌زاره‌تی دادی عێراقی
2- دامه‌زراوه‌ی شه‌هیدان/ سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی عێراق
3- دامه‌زراوه‌ی زیندانیانی سیاسیی/ سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی عێراق
4- ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی په‌ڕله‌مانی كوردستان
5- ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی زانستی و مرۆڤایه‌تی كۆلێژی په‌روه‌رده – زانكۆی دهۆك
6- ناوه‌ندی ئه‌لنه‌هره‌ین بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی – ڕاوێژكاریی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی
7- كورسی یونسكۆ بۆ بنیاتنانی ئاشتی و ڕێگری له‌ڕوودانی جینۆساید/ زانكۆی به‌غداد
8- كورسی یونسكۆ بۆ گوتوێژی ئاینه‌كان/ زانكۆی كوفه
9- ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی جینۆساید/ زانكۆی دهۆك
10- ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی تاوانه‌كانی ئه‌نفال و جینۆساید/ زانكۆی چه‌رموو
11- ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی جینۆساید/ زانكۆی گه‌رمیان.
12- كۆلێژی ئیمام كازم
13- ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی به‌سره و كه‌نداوی عه‌ره‌بیی- زانكۆی به‌سره
14- خانه‌ی په‌رتووك و دیكۆمێنتی نیشتیمانیی
15- دامه‌زراوه‌ی ئه‌لوافی بۆ بهدیكۆمێنتكردن
16- ناوه‌ندی بێشكچی بۆ توێژینه‌وه مرۆڤایه‌تییه‌كان – زانكۆی دهۆك
ئامانج له دیداره‌كه ئاڵوگۆڕكردنی ئه‌زموونه‌كان و یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان و هه‌ماهه‌نگی نێوانیان بوو له‌پێناو به‌دیكۆمێنتكردنی ورد‌و درشتی ئه‌و تاوانانه‌ی كه ده‌رهه‌ق به پێكهاته‌كانی عێراق كراون له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی زانستیی، ئه‌مه جگه له تاوتوێكردنی ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ی كه له‌میانی بهدیكۆمێنتكردنهكهدا ڕووبه‌ڕووی توێژه‌ران و ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه و دامه‌زراوه ئه‌كادیمییه‌كان ده‌بنه‌وه.
هه‌روه‌ها له ڕۆژانی به‌ڕێوه‌چوونی دیداره‌كه‌دا، چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك پێشكه‌ش كران، له‌وانه:
1- نه‌خشه‌ی جینۆساید له‌عێراق، پ. د.سه‌ڵاح ئه‌لجابری – سه‌رۆكی كورسی یونسكۆ بۆ ڕێگریكردن له ڕوودانی جینۆساید/ زانكۆی به‌غداد
2- جینۆساید له گونده‌كانی ده‌شتی كۆیه – لێكۆڵینه‌وه و بهدیكۆمێنتكردن، پ.د. ڕۆسته‌م سه‌لام عه‌زیز
3- پۆلێنكردنی تاوانه‌كانی توندڕه‌وی و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕێگاكانی چاره‌كردنی له گرتووخانه عێراقییه‌كاندا – گرتووخانه‌ی چاكسازی به‌نموونه
4- ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له به‌دیكۆمێنت كردنی تاوانه‌كانی توندڕه‌وی له عێراق (تاوانه‌كانی سپایكهرو گرتووخانه‌ی بادووش به‌نموونه)
5- قوربانیانی كیمابارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه- هه‌وڵێكی دیكۆمێنتارانه بۆ شایه‌د حاڵێك، پ.د. هێرش محمد ئه‌مین- زانكۆی سلێمانی
6- گه‌نجان و ڕاهێنانیان له به‌دیكۆمێنت كردنی تاوانه‌كانی توندڕه‌وی له عێراق به‌پێی بڕیاری نه‌ته‌وه‌یی 2030، پ.ی.د.محمد جه‌بار
7- رۆڵی سیاسه‌تی سزادان بۆ ڕێگریكردن له تاوانه تیرۆریستییه‌كان، پ.ی.د.ئه‌حمه‌د مسته‌فا عه‌لی، ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی جینۆساید- زانكۆی دهۆك
8- ڕۆڵی زانكۆكان و ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه‌ی زانستی له به‌دیكۆمێنت كردنی تاوانه‌كانی توندڕه‌وی لە هه‌رێمی كوردستان، پ.ی.د. عه‌بدول ڕه‌زاق مه‌حمود ئیبراهیم – زانكۆی دهۆك
9- ئامرازه‌كانی بهدیكۆمێنتكردن لای دامه‌زراوه‌ی شه‌هیدان، د. ئه‌حمه‌د جودی ئهلجهڕڕاح- دامه‌زراوه‌ی شه‌هیدان
10- ڕه‌نگدانه‌وه‌ی توندڕه‌وی و توندوتیژی له ڕۆمانی عێراقی هاوچه‌رخدا، د.سالار تاوگۆزی
11- به‌دیكۆمێنتكردنی تاوانه‌كانی ئه‌نفال و جینۆساید له‌پێناو دووباره نهبوونهوهیاندا، پ.ی.د.هونه‌ر ئه‌مین حه‌سه‌ن، زانكۆی چه‌رموو.
له‌لێدوانێكیدا، توێژه‌ری به‌شداربوو مامۆستای زانكۆ (د.سالار تاوگۆزی) به (K24)ی گوت: ” ده‌رفه‌تێكی باش بوو بۆ ئێمه – وه‌ك توێژه‌رانی هه‌رێمی – كه توانیمان له‌ناو شارێكی عه‌ره‌بی له‌باشووری عێراق به‌شداری بكه‌ین و باس له تاوانه‌كانی توندڕه‌وی دژ به گه‌لی كوردستان و عێراق بكه‌ین، به‌تایبه‌تی تاوانه‌كانی ڕژێمی به‌عس، له‌پێش هه‌موویانه‌وه ئه‌نفال و كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه”.
ئاماژه‌یشی به‌وه‌دا كه ئێمه‌ی كورد ده‌بێت له پێناو به‌جیهان ناساندنی دۆزە ڕهواکەمان و ئه‌و جینۆسایدانه‌ی له‌دژمان كراوه، له‌به‌شداریكردن له وه‌ها دیدارێكی زانستیدا درێخی نه‌كه‌ین.
گوتیشی: به‌داخه‌وه هێشتا خه‌ڵكانێك هه‌ن كه جینۆسایدی كوردیان نه‌بیستووه یان بهشێوێنراوی باسه‌كه‌یان پێگه‌شتووه، بۆیه بهدیكۆمێنتكردن بۆ توێژەران و بۆ نه‌وه‌ی ئێستا‌و داهاتووش ڕۆڵی به‌رچاوی ده‌بێت له ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی سه‌باره‌ت به كورد و جینۆسایدكردنی به‌هه‌ڵه گه‌یشتوون به عه‌ره‌ب و هه‌ندێك له‌نه‌ته‌وه‌كانی جیهان.
هه‌روه‌ها له دیداره‌كه‌شدا چه‌ند پێشنیازێك خرانه ڕوو، كه ئه‌مانه بوون:
1- پێویستیی هاوكاری لایه‌نه فه‌رمییه حكومییه‌كان له‌گه‌ڵ ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه‌ی پسپۆڕ له بهدیكۆمێنتکردنی توندڕه‌وی، ئه‌ویش له ڕێگه‌ی پێدانی به‌ڵگه‌كان و ئاسانكاری بۆ گەیشتنیان بەدەست توێژەران و ناوەندەکانی بەدیکۆمێنتکردن.
2- چالاككردنی ڕۆڵی زانكۆ عێراقییه‌كان له به‌دیكۆمێنتكردنی ئه‌و تاوانانه‌ی توندڕه‌وی كه عێراقی پێدا تێپه‌ڕ بووه، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی نووسینی ماسته‌رنامه و دكتۆرانامه و توێژینه‌وه‌ی زانستی و گۆڕ و وۆركشۆپ و كۆنگره‌وه.
3- پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی باڵا له ئه‌و وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌و ناوه‌ندانه‌ی دیكۆمێنتیانهكانی توندڕه‌وییان لایه، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته بنه‌مای ئه‌رشیفی نیشتیمانی تایبه‌ت به توندوتیژی.
4- ئه‌نجامدانی كۆنگره‌یه‌كی نیشتیمانی تایبه‌ت به‌بابەتی به‌دیكۆمێنتكردنی تاوانه‌كانی توندڕه‌وی.