ڕۆژی دووشەمە 25ی 4ی 2022 ، بە ئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژ بەرێز پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر فەرهاد علی و بەرێز مامۆستا موحەممەد رەفیق یاریدەدەری ڕاگر و سەرۆک بەشە بەرێزەکان ، لەژێر چاودێری راستەوخۆی سەرۆکی بەشی بایۆلۆجی م.ی شێرکۆ محەمەد و مامۆستایانی بەشی بایۆلۆجی گفتوگۆی پۆستەرەکانی قۆناغی یەکەم و چوارەم ئەنجام درا ، لە دوای گفتوگۆکان لەلایەن لێژنەیەکی تایبەت باشترین پۆستەری قوتابیانی قۆناغی چوارەم و قوتابیانی قۆناغی یەکەم هەڵبژێردرا