زانكۆی موسل سوپاسی دكتور عبدالحكیم مصطفی ده‌كات August 28, 2022 Category: Physical Education Leave a comment زانكۆی موسل له رێگایی كۆلیژی په‌روه‌رده‌ی جه‌سته‌یی وزانسته وه‌رزشیه‌كان / خوێندنی باڵا ، سوپاس وپێزانینێكی ئاراسته‌یی پرۆفیسوری یاریده‌ده‌ر عبدالحكیم مصطفی رسول ، كه مامۆستایه له كۆلیژی په‌روه‌رده – شقلاوه – به‌شی وه‌رزشی ، به‌رامبه‌ر هاوكاریی وئاماده‌بوونی بۆ تاوتۆێكردنی نامه كانی ماستەر ودكتۆرا .ئه‌وه‌ی شایانی باسه پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر عبدالحكیم مصطفی رسول ، ئه‌ندام بوو له لیژنه‌ی تاوتۆێكردنی نامه‌ی ماسته‌ری قوتابی ابراهیم جمعه حمزه كه له ژێر ناونیشانی ( الاستغراق الوظيفي لمدرسي التربية الرياضية في ضوء بعض الامراض الادارية لمديري المدارس الثانوية في مدينة الموصل ) بوو , وه له ڕێكه‌وتی 24-8-2022 سازكرا له كۆلیژی په‌روه‌رده‌ی جه‌سته‌یی وزانسته وه‌رزشیه‌كان – زانكۆی موسل .