به‌شی وه‌رزش تاقیكردنه‌وه‌ی لێهاتووی جه‌سته‌یی قوتابیانی ئه‌نجامدا September 10, 2022 Category: Physical Education Leave a comment ڕۆژی پێنج شه‌مه ڕێكه‌وتی (8ی ئه‌یلول 2022) به‌شی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی له كۆلێژی په‌روه‌رده – شقلاوه -زانكۆی سه‌لاحددین / هه‌ولێر ، تاقیكردنه‌وه ی لێهاتووی كارامه‌یی وجه‌سته‌یی قوتابیان بۆ وه‌رزی ئه‌كادیمی 2022-2023 ئه‌نجامدا .. به‌ڕێز ڕاگری كۆلیژ ، پ.ی.د. فرهاد علی خۆشناو ئاماده‌ی به‌شێك له تاقیكردنه‌وه‌كه بوو .تاقیكردنه‌وه‌ی لێهاتووی كارامه یی وجه‌سته‌یی قوتابیان بریتی بوو له ( 60م ڕاكردن بۆ قوتابیان -50م بۆ كچان ) وه ( 540م ڕاكردن بۆ كوڕان ) وه ( 400م ڕاكردن بۆ كچان ) و(پازدان بۆپێشه‌وه له وه‌ستان) وه ( مه‌شقی سك بۆ یه‌ك خوله‌ك) وه (خۆبه‌رزكردنه‌وه له‌سه‌ر عقله بۆ كوڕان / ژماره ) وه (خۆبه‌رزكردنه‌وه له‌سه‌ر عقله بۆ كچان / خوله‌ك ) وه (تۆپی ی) وه (تۆپی سه‌به‌ته) وه (تۆپی ده‌ست) وه (تۆپی باله) وه جمناستك .لێژنه‌یی هه‌ڵسه‌نگاندنی توانستی لێهاتووی پێشكه‌شكاران بریتی بوو له مامۆستا هیوا جلال صالح (سه‌رۆك) پ.ی.د . عبدالحكیم مصطفی رسول ( ئه‌ندام) م.د . زین بایز طاهر ( ئه‌ندام) . م.ی .فرهاد كریم مولود ( ئه‌ندام) . م. سلام تحسین عثمان ( ئه‌ندام) .