له‌چوارچێوه‌ی پاله‌وانیه‌تی زانكۆی سه‌لاحددین بۆ تۆپی پێ ی بچوكراو بۆ وه‌رزی وه‌رزشی 2022-2023… تیپی تۆپی پێ ی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی شەقڵاوه دوو سه‌ركه‌وتنی گرنگ سازده‌كات ، یه‌ك له دوای یه‌ك ..سه‌ره‌تا توانی له رێگای لێدانه‌كانی سزا ، سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنی به‌رامبه‌ر تیپی كۆلێژی زانسته سیاسیه‌كان .. وه له یاری دووه‌م سه‌ركه‌وتنێكی زۆر به‌رچاوی به‌ده‌ست هێنا به‌رامبه‌ر تیپی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزش به دوو گۆل به‌رامبه‌ر یه‌ك گۆل .. اسماعیل حسین ورێكان جه‌بار هه‌ردوو گۆڵی تیپی تۆپی پێی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی شقلاوه ، تۆمار كرد .
ڕاهێنه‌ری تیپی تۆپی پێی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی شەقڵاوه ، مامۆستا (سلام تحسین عثمان) گه‌شبینه به به ده‌ستهێنانی ئه‌نجامی باشتر له یاریه‌كانی داهاتوو .