خەڵاتی باشترین پرۆژەی دەرچوون February 5, 2023 Category: College Leave a comment دیاریکردنی باشترین ئایدیا بەقوتابییانی کۆلێژەکەمان و سەرپەرشتیارەکانیان بەخشران… ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢/ ٢/ ٢٠٢٣ لە سێییەمین کۆنفرانسی (بەخشینی گرانت بۆ باشترین پرۆژەی دەرچوون و ئایدیا بەقوتابیانی زانکۆی سەلاحەددین) کە لەکاتژمێر (9)ی پێش نیوەڕۆ لە هۆڵی (د.خالید سعید ) لە کۆلێژی یاسای زانکۆی سەلاحەددین-هەولێر بەڕێوەچوو، هەریەک لە (د.عمر احمد ) وەک سەرپەرشتیار بۆ قوتابیان ( تریفە محمد عمر & زینب فرست رشید) لە بەشی زمانی کوردی ، (د.بێستون انور حمدامین ) وەک سەرپەرشتیار بۆ قوتابی ( ئالان طە احمد ) لە بەشی فیزیک ، مامۆستا ( پ.ی.د.حسین عبداللطیف ) وەکو سەرپەرشتیاری قوتابی ( احمد روستم عمر ) لە بەشی زمانی عەرەبی ، مامۆستا ( پ.ی.هادوێر دلشاد ) وەکو سەرپەرشتیاری قوتابیان ( ریان واحد احمد & ایمان خوشەوی حمد ) لە بەشی وەرزش ، مامۆستا ( م.ی.شێرکۆ محمد ) وەکو سەرپەرشتیاری قوتابیان ( پەروین عزیز احمد & دەریا سالار اسعد & ایمان کامران سعید ) لە بەشی بایۆلۆجی هەروەها مامۆستا( زیاد محمد خۆشناو ) وەکوسەرپەرشتی کردنی ئایدیای قوتابی ( هودا حسن عوسمان ) لەبەشی زمانی ئینگلیزی و قوتابی ( زهرە نادر حمەصدیق ) لەبەشی فیزیک و قوتابی ( علی عباس سلێمان ) لە بەشی زمانی کوردی بەسەرپەرشتی (پ.ی.د. محمد احمد حسن ) لە کۆلێژی پەروەردە-شەقڵاوە، بڕوانامەی ڕێزلێنان و خەڵاتی باشترین پرۆژەی دەرچوونیان و دیاریکردنی باشترین ئایدیا کەشایستەبوون لە پێشکەش کردنیان لە کۆنفرانسەکەدا لەسەر ئاستی کۆلێژ و زانکۆی سەلاحەددین پێبەخشرا. بەناوی ڕاگرایەتی کۆلێژەوە پیرۆزبایی لە بەڕێزیان دەکەین وهیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین بۆ بەرەوپێشچوونی ڕەوتی زانست وزانیاری لەکۆلێژەکەمان دا.