ساڵیادی دامه‌زراندنی به‌شی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزش February 13, 2023 Category: Physical Education Leave a comment به‌شی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزش له كولێژی په‌روه‌رده – شقلاوه – زانكۆی سه‌لاحددین /هه‌ولێر ، وله ساڵیادی دامه‌زراندنی ، مه‌راسیمێكی شایسته وقه‌شه‌نگی ئه‌نجامدا به ئاماده‌بوونی به‌رێز مامۆستا ڕزگار ئه‌نوه‌ر به‌رپرسی لقی (24) ی سه‌فین ، وكاك كاروان كریم خان قایمقامی شه‌قڵاوه ، وه راگڕی كولێژ پ.د. فرهاد علی خۆشناو ویاریده‌ده‌ری راگڕ مامۆستا محمد رفیق ، وه سه‌رجه‌م سه‌رۆك به‌شه‌كانی كۆلێژ.وله‌م بۆنه‌یه‌وه ، یاریەكی دۆستانه ئه‌نجامدرا نێوان تیپی به‌شی وه‌رزش – كۆلیژی په‌روه‌رده – شقلاوه – زانكۆی سه‌لاحددین /هه‌ولێر، وە تیپی په‌یمانگای وه‌رزشی شقلاوه. وە له‌ئه‌نجامدا تیپی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزش توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێ به (3-1) گێم. وه له كۆتایی یارییه‌كه سه‌رۆك به‌شی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزش دكتوره زین طاهر بایز ، سوپاسی هه‌موو ئه‌و به‌رێزانه‌ی كرد كه ئاماده‌یی ڤسیتیڤاڵه‌كه بوون. پاشان وتاری پیرۆزبای له‌لایەن هه‌ر یه‌كه له به‌رێزان راگڕی كۆلێژ پ.د . فرهاد علی خۆشناو ، وه به‌رپرسی لقی (24) ی سه‌فین ، وكاك كاروان كریم خان قایمقامی شه‌قڵاوه ، پێشكه‌ش كرا ، دواتر خه‌ڵات به‌سه‌ر یاریزان و ناوبژیوان وراهێنه‌رانی هه‌ردوو تیپ دابه‌شكرا .له‌كۆتایی بۆنه‌كه‌دا نیوه‌رۆ خوانێك له‌لایه‌ن مامۆستا وقوتابیانی به‌شی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزش ئاماده‌كرا بوو . لێژنه‌ی ڕاگه‌یاندی به‌شی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی