گه‌شتی زانستی بۆ زانكۆی كۆیه February 22, 2023 Category: Kurdish Leave a comment ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رێككه‌وتی 20/2/2023 له گه‌شتێكی زانستیدا، قوتابیانی قۆناغی سێیه‌می به‌شی كوردی له كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی شه‌قڵاوه، به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا هونه‌ر كمال قادر سه‌ردانی زانكۆی كۆیان كرد و له‌لایه‌ن سه‌رۆك به‌ش و مامۆستا‌و قوتابیانی به‌شی كوردی فه‌كه‌ڵتی په‌روه‌رده‌ی زانكۆی كۆیه پێشوازیان لێكرا. له سه‌ردانه‌كه‌یاندا قوتابیان ئاشناكران به یه‌كه‌و به‌شه‌كانی كۆلێژ، به‌تایبه‌تی به‌شی كوردی. دواتر هه‌ر له درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌دا قوتابیانی هه‌ردوو زانكۆ ، چه‌ندین چالاكی و گفتوگۆی زانستیان ئه‌نجامدا و هیوایان خواست ئه‌م جۆره سه‌ردان و گه‌شته زانستییانه ببێته هه‌وێنی په‌ره‌پێدانی ره‌وتی زانستی له زانكۆكاندا و دروست بوونی په‌یوه‌ندی به‌هێزی زانستی له نێوان زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان.