له زانكۆی سەلاحەددین گفتوگۆی توێژینەوەیەکی ماستەر بەڕێوەچوو
کاتژمێر (٩) ڕۆژی(دووشەممه) ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٦/١٣ لە هۆڵی (گەلەری پ.د.محمد عارف) له کۆلێژی هونەره جوانەکان تاوتوێی نامەی ماستەری قوتابی فاطمە مصطفی ابراهیم لە بەشی شێوەکاری بە ناونیشانی ( دیاردهی نامۆبوون لهتابلۆكانی ههرێمی كوردستان ) کرا، لیژنەی تاوتوێکردن پێكهاتبوون له بەڕێزان:١
١- پ.ی.د. هاوژین سلێوهعیسی سەرۆکی لیژنه
٢- پ.ی.د .نهبهز عبدالطيف محمد ئەندام
٣- پ.ی.د. ابراهيم ياسين طه ئەندام
٤- د. ئارى كاكل محمد ئەندام و سەرپەرشتیار
دوای دوو کاتژمێرونيو گفتوگۆکردن نامەکه بە پلەی( نایاب) پێبەخشرا.١