لە هەولێر … پیشانگایەکی نێودەوڵەتی هونەری سیرامیک کرایەوە
ڕێکخەری پێشانگا.. دانا صلاح الدين مامۆستا لە کۆلێژی هونەرە جوانەکانی هەولێر
ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢٤/٦/٢ بە ئامادەبوونى بەرێز(ئومێد خۆشناو) پارێزگارى هەولێر وبەرێز (ئاریان صلاح الدين) بریکارى وەزارەتى ڕۆشنبیرى و ڕاگری کۆلێژی هونەرە جوانەکان بەڕێز (دکتۆر سەردار قادر) وبەرێزان (سەرۆکی ئەنجومەنی زانکۆی جیهان و قائیمقامی شەقڵاوە و بەڕێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر) و ژمارەیەکى تر لە مامۆستایانى زانکۆ و هونەرمەندانی کوردستان و وڵاتان و هونەردۆستان، سەنتەرى ڕۆشنبیرى زانکۆى جیهان بە هەماهەنگى وەزارەتى ڕۆشنبیرى و بەڕێوەبەرایەتى گشتیى ڕۆشنبیرى هەولێر، پیشانگایەکی نێودەوڵەتی هونەری سیرامیکی بۆ ژمارەیەک لە هونەرمەندانى شێوەکاری عێراقی و وڵاتانی دیکەی عەرەبی کردەوە