كۆبونەوەی یەكەی تەكنەلۆجیایی زانیاری وگەیاندنی گشت كۆلێژەكانی زانكۆی سەلاحەدین-هەولێر
رێكەوتی ١٥/٩/٢٠١٩ لەكۆلێژی كارگێری وئابوری كۆبونەوەی یەكەی تەكنەلۆجیایی زانیاریی وگەیاندنی گشت كۆلێژەكانی زانكۆیی سەڵاحەددین بەرێوەچوو بەسەرپەرشتی ماموستا ماردین عبدالله انور ( بەرپرسی بەرێوەبەرایەتی تەكنەلۆجیایی زانیاری ) لەم كۆبونەوەیە باس لەپلانی كاركردن بۆ ساڵی نوێی خوێندن (٢٠١٩-٢٠٢٠ ) كرا وەهەروها جەخت كرا لەدەست نیشانكردن و چارەسەركردنی كەم و كورتیەكان وە هەوڵدان بۆ بەرەو پێش خستنی ماڵپەری گشت كۆلێژەكان وە زیاتر گرنگی پێدانیان , بەمەش لە میانەی كۆبونەوەكە ڕاگری كۆلێژ بەرێز پ . د. احلام ابراهیم ولی بەخێرهاتنی مێوانە بەر ێزەكانی كردو پشتگیری خۆی دەربری بۆ زیاتر پێش خستن وبەرزنرخاندنی یەكەی تەكنەلۆجیایی زانیاری وگەیاندنی كۆلێژ
(بۆ زانیاری زیاتر کلێک لەسەر—> (کۆبونەوە