رۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٥/١٣ خاتوو (پ.ی.ایمان سالم الخفاجی) بەڕێوبەری گشتی و خاتوو(پ.د.پەخشان سابیر) زانکۆی سۆران و خاتوو (پ.ی. ڕێزان عثمان مصطفی) زانکۆی سەلاحەددین سەردانی بەڕێز ڕاگری کۆلێژی هونەرە جوانەکانیان کرد بە مەبەستی هەماهەنگی و پەیوەندی هونەری نێوان دامەزراوەی (دزگای) ئیمارات بۆ بەرهەم هێنانی هونەری و ڕۆشنبیری و کۆلێژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی سەلاحەددین / هەولێر لە ڕێی سەرۆکایەتی زانکۆی سەڵاحەددینەوە