وۆرکشۆپی (توێژینەوەی زانستی مرۆڤایەتی: دەرفەت و ئالنگاریەکان)
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٦/٢٦ لە هۆڵی(م.محمد صاحب)لە کۆلیژی زانستە ئیسلامیەکان وۆرکشۆپێک بەڕێوەچوو بە ئامادەبوونی مامۆستایانی کۆلیژی هونەرە جوانەکان و کۆلیژی زانستە ئیسلامیەکان بە ناونیشانی(توێژینەوەی زانستی مرۆڤایەتی : دەرفەت وئالنگاریەکان) لە لایان بەڕێزان (د.عباس بورهان و د.هیمداد عبدالقهار) کە بە شێوەی کرداری باس لە هەموو ئەو دەرفەتانە کرا لە بەردەم مامۆستایان تا بتوانن کار لەسەر نووسین و بڵاوکردنەوە توێژینەوەی زانستی بکەن، هەروەها تیشک خرایە سەر ئەو ئاڵنگاریانەش کە دێتە بەردەم مامۆستایان و توێژەران لە پڕۆسەی بڵاوکردنەوەی توێژینەوەکانیان