ئاگاداری
كۆلیژی هونه‌ره‌جوانه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین ئاگاداری قوتابییان و خوازیاران و پێشكه‌شكاران ده‌كاته‌وه، ئه‌وانه‌ی ئاره‌زووی ته‌واوكردنی خوێندنیان هه‌یه له به‌شه‌كانی(شێوه‌كاری، موزیك، سینه‌ما و شانۆ)، سه‌ردانی یه‌كه‌ی تۆماری كۆلیژ بكه‌ن، به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی فۆرم له ڕێكه‌وتی (٢٠٢٠/٨/١١) تا (٢٠٢٠/٨/٢٧)..١
ڕێنماییه‌كان
١ـ ده‌رچووی (په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كان)ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان بێت، یان ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بێت
٢ـ ده‌رچووی ئاماده‌یی(زانستی و وێژه‌یی) بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٨ ــ ٢٠١٩) و (٢٠١٩ ــ ٢٠٢٠)١
٣ـ ده‌رچووی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٨ ــ ٢٠١٩)١
٤ـ كۆنمره‌ی ده‌چوون بۆ ئاماده‌یی(٦٠) و بۆ په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كان (٦٥) كه‌متر نه‌بێت
٥ـ ده‌رچووی په‌یمانگه ناحكوومییه‌كان به سیسته‌می پارالێل ده‌بێت
٦ـ ده‌رچووی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كان بۆ ساڵانی پێشوو به سیسته‌می پارالێل ده‌بێت
٧ـ تاقیكردنه‌وه‌ی توانست و كارامه‌یی له كۆلیژ ئه‌نجام ده‌درێت، ڕێكه‌وتی تاقیكردنه‌وه‌كه‌ش له (٢٠٢٠/٨/٣٠) ده‌ستپێده‌كات تا (٢٠٢٠/٩/٣) به‌رده‌وام

