لە زانکۆی سەلاحەددین گفتوگۆی توێژینەوەیەکی ماستەر بەڕێوەچوو
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی٢٠٢٢/٣/١٣ لە گەلەری (پ.د. محمد عارف) لە کۆلێژی هونەرە جوانەکان تاوتوێی نامەی ماستەری قوتابی (گۆران تەها عبدالقادر) لە بەشی موزیک بە ناونیشانی ( گۆڕانکاری موزیکیی لەسەردەمی تەکنەلۆژییا سینتیسایز لە موزیکی کوردیدا ) کرا، لێژنەی تاوتوێکردن پیکهاتبوون لە بەڕێزان:1
١- پ .د. جواد نعت حسین (سەرۆکی لیژنە)
٢- پ.د. احسان شاکر زلزەلە (ئەندام)
٣- پ.ی.د. دلاوەر مستەفا محمد (ئەندام)
٤- د. نەهرۆ خالد زاگرۆس (ئەندام و سەرپەرشتیار)
دوای سێ کاتژمێر گفتوگۆکردن نامەکە پلەی نایابی پێبەخشرا.1