سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دین كرایه‌وه
دوێنێ ڕێككهوتی ( ٤ی ٦ی ٢٠٢٤ ) به ئاماده‌بوونی بەرێز ( د.ئارام محمد قادر ) وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و بەرێز(ئومێد خۆشناو)پارێزگاری هه‌ولێر و بەرێز ( بڵند اسماعیل ) به‌رپرسی لقی دوو و بەرێز ( م. هه‌ژار عوسمان ) كارگێڕی لق و بەرێز به‌رپرسی ناوچه‌ی ئاسۆ و خاتوو( شیرین خالد ) به‌رپرسی ناوچه‌ی ئاینده و بەرێزان ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی زانكۆ و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران له ڕێوره‌سمێكی شایسته سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دین كرایه‌وه






