ئەمرۆ دووشەممە ٢٠٢٠/٩/٧ لەژێر چاودێری بەرێز راگری کۆلیژ ( پ.ی.د. نەریمان عەبدولڵا خۆشناو ) تاقیکردنەوەی توانستی بۆ قوتابیان لەژێر رێنمایەکانی تەندروستی ئەنجامدرا ، تاقیکردنەوەکان بۆ هەرسێ بەشەکانی ( شێوەکاری و میوزیک و سینەماوە شانۆ ) بەئامادەبوونی سەرۆکی بەشەکان و مامۆستایانی بەرێز. کەوا بۆماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.ا