سەرۆکی زانکۆی سەلاحەددین سەردانی کۆلێژی هونەرەجوانەکانی کرد

رۆژی سێشەممە ڕێکەو تی ٢٠٢٢/٣/١ ، بەرێز( پ.ی.د.کامەران یونس محەمەدئەمین) سەرۆکی زانکۆی سەلاحەددین سەردانی کۆلێژی هونەرە جوانەکانی کرد.١
لە سەردانەکەیدا، بەڕێز سەرۆکی زانکۆ لەگەڵ بەڕێز ڕاگری کۆلێژ و یاریدەدەری راگر و سەرۆک بەشەکان و نوێنەری مامۆستایان و قوتابیان و ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆلێژ کۆبووەوە.١
لە کۆبوونەوەکەدا، ڕاگری کۆلێژ بەڕێز (پ.ی.د . نەریمان خۆشناو) کورتەیەکی لەبارەی ھەیکەلی کۆلێژ لە بەش و هۆبەكان و ژمارەی مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان دا بە بەڕێز سەرۆکی زانکۆ.١
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لەو ھەنگاوانە کرا کە دەبنە هۆی بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی لە کۆلێژ و زانکۆ.١
هەر لە میانی سەردانەکەیدا، بەڕێز سەرۆکی زانکۆ سەرجەم بەش و هۆبەکانی بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە گفتوگۆی لەگەڵ فەرمانبەران و مامۆستایان کرد و لە کێشە و گرفتەکانی کۆڵییەوە.١
لە بەشێکی دیکەی سەردانەکەیدا سەرجەم هۆڵەکانی خوێندنی بەشەکانی بەسەرکردەوە.١
دواتر سەردانی کۆشک و گۆڕەپانەکانی کۆلێژی کرد و لە کواڵێتی خوێندنەکانی پرسی و لەبارەی نرخی خواردنەکانیشەوە قسەی لەگەڵ قوتابیاندا کرد.١
لە کۆتاییدا، ڕاگری کۆلێژ بەناوی خۆی و کۆلێژی هونەرە جوانەکان سوپاسی بەڕێز (پ.ی.د.کامەران یونس محەمەد ئەمین)ی کرد بۆ سەردانکردنی کۆلێژەکەمان.١