پێشوازی و سوپاس و پێزانین
بەئامادەبوونی بەڕێز راگری کۆلێژ و یاریدەدەری راگر و سەرۆکی بەشی موزیک، پێشوازی لە بەڕێز (( سروود حاتەم )) بەرپرسی نوسینگەی رێکخستنی هونەرمەندانی لقی دوو کرا
مەبەست لەسەردانەکە هەماهەنگی زیاتری نێوان کۆلێژی هونەرەجوانەکان بوو لەگەڵ رێکخستنی هونەرمەندان، سەبارەت بەکاروباری هونەری و چالاکیە هونەریەکانی هەردوولا
لەتەوەرێکی دیکەی سەردانەکە سوپاس و پێزانین بەخشرایە ئەو قوتابیانەی لەپڕۆژەی بەرهەمی ڤیدیۆ کلیپی ( خەوە خەیاڵە )ـی هونەرمەند سرود حاتەم بەشداریان کردبوو، کە لەلایەن زانکۆی سەلاحەددین و دەزگای سەتەلایتی کوردستان تیڤی بەرهەمهێنرابوو