زانكۆی سهلاحهدین-ههولێر
كۆلێژی هونەرەجوانەکان
لە هۆڵی گەلەری کۆلێژەکەمان، وۆرک شۆپێکی گرنگ بەڕێوەچوو لەژێر ناونیشانی “خۆپارێزی لە شێرپەنجەی خانمان”. ئەم چالاکییە لەلایەن کۆشکی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر کە سەر بە وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشت و گوزار و شوێنەواری عێراقە، پێشکەش کرا.١
وۆرک شۆپەکە بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان و قوتابیان بەڕێوەچوو، کە سوودێکی زۆریان لێ بینی. ئەم جۆرە چالاکییانە گرنگی تایبەتیان هەیە لە بڵاوکردنەوەی هۆشیاری تەندروستی لە نێو کۆمەڵگادا.١