ڕۆژهەڵاتى کوردستان لە سەدەى بیست

رۆژی سێ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی(٦-٢-٢٠٢٤) كاتژمێر (٣٠ر١٠)ی به‌یانی له‌ هۆڵی (فەرهادى) سمینارێک بۆ بەرێز(د.دلزار صالح صادق) مامۆستا لە بەشى(مێژوو)بە ناونیشانى (پرسى کورد لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان لە سەدەى بیستەم لە دیدى سەرچاوە ئێرانیەکان) سازکرا.

لە سمینارەکەدا بەرێزیان باسى لەوە کرد کاتێک لەبارەی پرسی کورد دەڕوانینە سەرچاوە ئێرانییەکان، بەشێوەیەکی چەند لایەنێکی جیاوازمان بەرچاو دەکەوێت، لەڕووی نەتەوەییە هەوڵیانداوە کار لەسەر هاونەتەوەیی کورد و فارس بکەن  واتە کوردەکان ببەستنەوە بەڕەگەزی ئاری و واز لەنەتەوەی کورد بێنن، بەڵکوو ئێرانی بوون لەپێش هەموو شتێکە.

و لە درێژەى باسەکەیدا باسى کرد کە لە ڕووی سیاسیشەوە بەچاوی سوک سەیری دۆزی کوردیان کردووەو سەرجەم شۆڕش و ڕاپەڕینە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتیان بە کارێکی یاخیگەرانەو ئاژاوەگێڕی و بەهاندانی بیانی لەقەڵەم داوە، لەکاتێکدا ڕاپەڕینی نەتەوەکانی تر هەبووە کەچی ئەوانیان بە پاڵەوان و ئازادیخواز لەقەڵەم داوە.