كۆنفرانسی كاری كۆمه‌ڵایه‌تی و شوناسی پیشه‌یی له هه‌رێمی كوردستان Social Work and Professional Identity in the Kurdistan Region كۆنفرانسی كاری كۆمه‌ڵایه‌تی و شوناسی پیشه‌یی له هه‌رێمی كوردستان كه به‌هاوبه‌شی له‌نێوان هه‌ردووبه‌شی كاری كۆمه‌ڵایه‌تی كولێژی ئادابی زانکۆی سەلاحەدین و كۆلێژی زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كانی زانكۆی سلێمانی له هوڵی كۆنگرێس له سلێمانی روژانی ( ٢٩-٣٠/ ٤ / ٢٠٢٤) به‌هاوكاری رێكخراوی SEED FOUNDATIONبه‌رێوه‌چوو، به ئامادەبونی ريژەیەکی بەرچاو لە توێژەرانی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی .كە ده‌یان توێژینه‌وه‌ی ئاست به‌رز پێشكه‌شكران و ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاوی توێژه‌رانی بیانیش به‌شداربوون، زۆربەی هەرە زۆری توێژینەوەکان تایبەت بوون بە کێشەو ئاریشەکانی کۆمەڵگای کوردستانی. له كۆتایی رۆژی دووه‌می كۆنفرانس چه‌ندین ڕاسپاردەو پێشنیار بۆ چارەسەرکردنیان خرانە ڕوو.