وتارى کوردى لە بارودۆخى ئێستادا

رۆژی سێ شەممە‌ رێكه‌وتی(٣٠-٤-٢٠٢٤) كاتژمێر (٣٠ر١٠)ی به‌یانی له‌ هۆڵی (فەرهادى) سمینارێک بۆ بەرێز (د.محمد خدر مولود ) مامۆستا لە بەشى (ڕاگەیاندن) بەناونیشانى (ئەرکى وتارى کوردى لە بارودۆخى ئێستادا) و ناساندن و بڵاوکردنەوەى دوو بەرهەمى تازەى خۆى.
هەروها لە هەمان رۆژ کاتژمێر (١١)ى سەرلە بەیانى سمینارێک لە هۆڵى فەرهادى بۆ بەڕیز(م. محمد تحسین خان) مامۆستا لە بەشى ( مێژوو _ئێواران) بە ناونیشانى (هاریکارى و هەماهەنگى نێوان مامۆستایانى زانکۆ و کاریگەرییەکانى) سازکرا.