دوو شەممە رێكهوتی(٢٩-٤-٢٠٢٤) كاتژمێر (٣٠ر١٠)ی بهیانی له هۆڵی (فەرهادى) سمینارێک بۆ بەرێز(د. شلیر نورى صالح ) مامۆستا لە بەشى (کۆمەڵناسى) بەناونیشانى (هۆکارەکانى گزیکردن لە زانکۆ و میکانیزمى چارەسەرى) سازکرا. لە سمینارەکەدا بەرێزیان باسى لە گرنگترین هۆکارەکانى گزیکردن لەناو زانکۆ، وەکو کەمتەرخەمى و چاولێکەرى و نەگونجانى بڕ و جۆرى بابەت لەگەڵ توانا و وەرگرتنى قوتابیەکە بۆ بابەتەکە، و کەمەتەرخەمى لە کاتى چاودێریکردنى هۆڵەکانى تاقیکردنەوە کرد. و لە درێژەى باسەکەیدا بەرێزیان هەوڵ درا تیشک بخرێتە سەر شێوازەکانى مامەڵەکردن لەگەڵ گزیکەر، هەروها هەوڵدرا گرنگترین میکانیزمەکانى وەکو ئاگادارکردنەوەى قوتابیەکان پێش دەستپێکردنى تاقیکردنەوە، و توکمەکردنى پرۆسەى چاودێرى هۆڵەکانى تاقیکردنەوە، و جێبەجێکردنى سزاى (فەسل) بێ جیاوازى لە نێوان هۆڵەکان و نەهێشتنى هەر هەرشەیەک یان ترساندنێکى چاودێر لە ناو هۆڵەکانى تاقیکردنەوە و بەکارهێنانى ئامیر پشکنین. و لە کۆتایى سمینارەکەدا ئامادەبووان بە پرسیاروسەرنج و سمینارەکەیان دەوڵەمەند کرد.