بنەمایەکانى سەرمایەدارى کوردستان

رۆژی سێ شەممە‌ رێكه‌وتی(١٦-٤-٢٠٢٤) كاتژمێر (٣٠ر١٠)ی به‌یانی له‌ هۆڵی (فەرهادى) سمینارێک بۆ بەرێز(د.عبدالله اسماعیل) مامۆستا لە بەشى (کۆمەڵناسى) بەناونیشانى (بنەمایەکانى سەرمایەدارى ... کوردستان وەکو نموونه) سازکرا.

لە سمینارەکەدا بەڕێزیان باسى لە بنەمایەکانى سەرمایەدارى کرد و کوردستانى وەکو نموونە هێناوە، هەروها باسى لەوە کرد کە لە سەرمایەداریدا، گشت کاڵایەک و بەرهەمى بیریش بە پارەیە لەمەوە قازانج پەیدا دەبێ.

لە دڕێژەى باسەکەیدا باسى لەوە کرد کە سەرمایەدارى کۆمەڵە بنەمایەکى هەیە لەوانە (خاوەنداریەتى تایبەتییە به پێى ئەم بنەمایە پیویستە هەموو بەرهەمێک لە ژێر دەسەڵاتى ئەم جۆرە خاوەنداریەتىیە بێت، هەرێمى کوردستان هەر لە ساڵى ١٩٩٢و بە تایبەتیش دواى ساڵى ٢٠٠٣ بەرەو سەرمایەدارى هەنگاو دەنێ، وەکو (زانکۆى تایبەت، قوتابخانەى تایبەت، نەخۆشخانەى تایبەت ...).

 و لە کۆتایى سمینارەکەدا ئامادەبووان بە پرسیاروسەرنج و سمینارەکەیان دەوڵەمەند کرد.