رۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ٣١-١٠-٢٠٢٣، ئاهەنگی یەکترناسین بۆ قوتابیانی قۆناغی یەکەمی سەرجەم بەشەکانی کۆلێژی پەروەردە بەڕێوەچوو.
بە ئامادەبوونی بەڕێز” پ.د.فرهاد علی” یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان و بەڕێز “مامۆستا هەژار” بەرپرسی ناوچەی ئاسۆ و بەڕێز “شیرین خالد” بەرپرسی ناوچەی ئایندە و “پ.ی.د مازن عبدالخالق عثمان” راگری کۆلێژی پەروەردە و “پ.ی.دسمیر جودت بلال”یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ و سەرۆک بەشەکان، ئاهەنگی یەکترناسین بۆ قوتابیانی قۆناغی یەکەمی سەرجەم بەشەکانی کۆلێژی پەروەردە سازکرا.
ئاهەنگەکە بە وتاری بەرێز ڕاگری کۆلێژ دەستی پێکرد. بەرێزیان بەخێرهاتنی قوتابیانی قۆناغی یەکەمی کرد و سوپاسی قوتابیانی کرد بۆ ئەو متمانەیەی کە بە کۆلێژەکەمان داوە کە زانکۆی سەڵاحەددین کۆلێژی پەروەردەیان هەڵبژاردووە بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس، بەرێزیان دڵنیای دا بە قوتابیان کە ئێمە لێرەین بۆ هاوکاری ئێوە و دەتوانن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانتان پشت بە ئێمە ببەستن. لە کۆتاییدا هیوای سەرکەوتنی بۆ قوتابیانی خواست بەوەی کە بتوانن چوار ساڵی پر لە ئەزموون و خۆشی ببەنە سەر لە زانکۆی سەڵاحەددین کۆلێژی پەروەردە.
هەروەها بەرێز ڕاگری کۆلێژ هیوای خواست کە لەدوای دەرچوونیان لە زانکۆ، قوتابیان بتوانن لە بازاری کاردا کاربکەن و تەواو هەوڵی خۆیان بدەن بۆ بەرەوپێشبردنی وڵاتەکەمان.
دواتر، ئاهەنگەکە بە چەند چاڵاکیەکی جۆراوجۆر کۆتایی هات و قوتابیان کاتێکی خۆشیان بەسەر برد.








