بەڕێوەچوونی سمیناری ژینگە و روانگەی نوێ لە کۆلێژی پەروەردە
لەدرێژەی کارو چاڵاکییەکانی لێژنەی سمینارات، ڕاگرایەتی کۆلیژی پەروەردە ئەمڕۆ دوو شەممە، ھەستا بە ڕێکخستنی سمینارێک بۆ بەڕێز م.عبدالرحمن صدیق سەرۆكى دەستەی ژینگە له حكومەتى هەرێمى كوردستان بەناو نیشانی (ژینگە و ڕوانگەى نوێ) کە لە كاتژمير 10 ى بەيانى بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاوی مامۆستایان و قوتابیان لە هۆڵى عبدالله حداد بەڕێوەچوو.