چالاکیەکانی مانگی ٤ی ٢٠٢٤ی بەشی ماتماتیک: May 6, 2024 Category: mathematics Leave a comment یەکەمڕێکەوتی ١٤-٤-٢٠٢٤ نمایشکردن و هەڵسەنگاندنی پۆستەری ئەکادیمی قوتابیانی قۆناغی یەکەمی بەش لە وانەی کارامەییە ئەکادیمیەکان بەڕێوەچوو تێیدا پۆستەری قوتابیان باوه موفق جمال ساوية نوزاد عارب بەباشترین پوستەر لەسەر ئاستی بەش دیاری کرا لەژێرسەرپەرشتیم اواز شهاب لەلایەن لێژنەی هەڵسەنگاندنی پۆستەرەکان کە بریتی بوون لەپ.ی.د. صنعان محمد پ.ی.د نیازی هادی پ.ی.د فریاد حسێن دووەمڕێکەوتی ١٤-٤-٢٠٢٤ هەڵسەنگاندنی کۆتایی پڕۆژەی توێژینەوەی قوتابیانی کۆتا ساڵی خوێندن ئەنجامدرا لەلایان مامۆستایانی بەشی ماتماتیک. ولە ژێر چاودێری بەرێز سەرۆکی بەش و بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک لە قوتابیان و مامۆستایانی بەشی ماتماتیک،نمایشکردن و هەڵسەنگاندنی پۆستەر و باشترین توێژینەوەی قۆناغی چواری بەشی ماتماتیک ئەنجامدرا لەلایەن لێژنەی هەڵسەنگاندنی پۆستەرەکان کە بریتی بوون لەپ.ی.د.نیشتیمان نورالدیند. پەخشان محمد ئەمیند. هۆگر محمدمامۆستا ئیڤان دلێر شایەنی وتنە توێژینەوەی قوتابیسۆزان نصرالڵه فیضی بە باشترین توێژینەوە و پۆستەری قوتابیزەهرا زرار مەجید بە باشترین پۆستەری قۆناغی چواری بەشی ماتماتیک دیاری کران کە لە ژێر سەرپەرشتی پ.ی.د رشاد رشید ئەنجام درابوون شایەنی وتنە باشترینەکانی بەش لە پۆستەر و توێژینەوە بەژداربوونلە 13 یەمین کۆنفڕانسی باشترین پرۆژەی توێژینەوە و باشترین پۆستەری پڕۆژەی توێژینەوە و باشترین پۆستەری ئەکادیمی، لە کۆنفراسەکەدا پۆستەری قوتابیان قۆناغی یەکی بەشی ماتماتیک باوه موفق جمال و ساوية نوزاد عارب بەباشترین پوستەر لە سەرئاستی کۆلێژیش پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی بەشەزانستیەکانی قۆناغی یەک لە کۆنفرانسی کۆلێژی پەروەردە بەدەست هێنا. سێیەم لەمیانی بەڕێوەچوونی یەکەمین فێستیڤاڵی کەلتوری کۆلیژی پەروەردە لە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٤-٤-٢٠٢٤، سەرۆکایەتی بەش بەهاوکاری مامۆستایان و قوتابیانی هەر چوار قۆناغ بەشدارییەکی کاریگەرییان کرد لە بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵ لەگەڵ نمایش کردنی کۆمەڵێک چالاکی ماتماتیک و هزری، چوارەمدەرچوونی یەکەمین ژمارەی نامیلکەی ماتماتیکلە رێورەسمێک دا یەکەمین ژمارەی نامیلکەی ماتماتیک ڕاگەیەندراوو بەسەر ئامادەبووان بڵاوکرایەوە کە لەلایەن ژمارەیەک قوتابی بەشی ماتماتیکی کۆلێژی پەروەردە ئامادەکرابوو. لەبۆنەکەدا پ.ی.د رەشاد رەشید سەرۆکی بەشی ماتماتیک باسی رۆل و گرنگی بیرکاری لەژیانی ڕۆژانە کردو دەستخۆشی و سوپاسی قوتابیانی ئامادەکاری کردو هەروەها سوپاسی لێژنەی ناوچەی ئایندەکرد کەهەڵساون بەپالپشتی دارایی ئەم بڵاوکراوە زانستیە وەرزیە دەست هێنا. پێنجەمپێشکە شکردنی سیمینارێک لەلایان د. هۆگر محمدلە ڕۆژی پێنج شەمە لەبەرواری ٢٥-٤-٢٠٢٤ لە کاتژمێر ١٢:٠٠ی نیوەڕۆ بە ناونیشانی ( Erdős life and Erdős number ) تێیداباسی ژیانی زانا ئێردۆش و ژمارەی تایبەتی توێژەرەران لەگەل ئەم زانایە کراو ژمارەی پەیوەندی نێوان توێژەران کرا.