viber_image_2021-12-02_09-51-56-772-1
رێکخستنی گەشتێک بۆ قوتابیانی بەشی زمانی کوردی

بەشی زمانی کوردی کۆلێژەکەمان بە ھەماھەنگی لە کەڵ لێژنەی نوێنەرایەتی قوتابیان( بەیانییان – ئێواران ) سەردانێکیان ڕێکخست بۆ باخچەی ئاژەڵانی ھەولێر بۆ قوتابییانی بەشی زمانی کوردی بەیانیان و ئێواران ، بەمەبەستی بەسەربردنی کاتێکی جیاواز و بەسوود و پڕ لەخۆشی . کەتیایدا کۆمەڵێک چالاکی بەڕێوەچوو.

viber_image_2021-11-25_23-52-52-757-3
ئاھەنگێکی گەورە و پڕ لەچالاکی بۆ قوتابیانی بەشی زمانی کوردی ئێواران

بەشە نموونەییەکەی کۆلێژی پەروەردە بەسەرۆکایەتی بەرێز (د.گۆران فەیزی) و لێژنەی ئامادەکاری ئاھەنگەکە، بەھەماھەنگی لێژنەی نوێنەرایەتی قوتابیانی ئێواران و ڕاگرایەتی کۆلێژ ئاھەنگێکی گەورە و پڕ لەچالاکی بەڕێوەبرد بۆ قوتابیانی بەشی زمانی کوردی ئێواران ، بەمەبەستی بەسەربردنی کاتێکی خۆش و ئاسوودە . کەتیایدا کۆمەڵێک چالاکی بەڕێوەچوو: – وتەی بەڕێز سەرۆکی بەش (د.گۆران فەیزی).– وتەی ڕاگر ، و […]

viber_image_2021-11-07_11-52-44-465-1
(قۆناغەکانی شیعری کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا)

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢/١١/٢٠٢١لەبەشەکەمان سیمینارێک بەڕێوەچوو، لەلایەن بەڕێز(پ.د. هیمداد حوسێن)ەوە، بەناونیشانی (قۆناغەکانی شیعری کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا)کە تیایدا ناوبراو زۆر بەوردی لەبارەی شیعری کوردی لەوپارچەیەی کوردستان دواو زانیاری بەپێزی خستەڕوو، هەر لە قۆناغی شیعری کلاسیکییەوە تادەگاتە شیعری ڕۆمانسیزم و ڕیالیزم و هاوچەرخەوە، دواتر گرنگترین سیماکانی هەریەک لەو قۆناغانە و گرنگترین ئەو دەنگ و بزاڤ و […]

viber_image_2021-11-07_11-52-44-922
بەرزکردنەوەی پلەی زانستی

ئەمڕۆ لە نووسینگەی بەڕێز (د.سعید عمر ابراهیم) ڕاگری کۆلێژ و بە ئامادەبوونی بەڕێزان (د.سمیر جودت بلال) ی. ڕاگر و سەرۆکی بەشی زمانی ئینگلیزی و سەرۆکی بەشی زمانی کوردی مەڕاسیمی ڕێزلێنان لە بەڕێزان (د. ئەنجومەن محمد صابر) لە بەشی زمانی ئینگلیزی بە بۆنەی بەرزکردنەوەی پلەی زانستی بەڕێزیان لە پلەی پرۆفیسۆری یاریدەدەر بۆ پلەی پرۆفیسۆر و (م. […]

viber_image_2021-10-19_14-31-17-577
سمیناری مێژووی رۆمان لە بەشی زمانی کوردی

ڕۆژی سێشەمە ڕێکەوتی (٢٠٢١/١٠/١٩) لە کاتژمێر (١٢)ی نیوەڕۆ سیمینارێک لەبەشەکەمان (بەشی زمانی کوردی) لەلایەن بەڕێز(پ.د.سەلیم ڕەشید ساڵح)، بەناونیشانی (مێژووی ڕۆمان) پێشەکەشکرا، ناوبراو گوزەرێکی خێرای کرد بەنێو سەرەتاکانی مێژووی دەرکەوتنی ژانری ڕۆمان لە ئەدەبیاتی جیهانیدا و گرنگترین ئەو بۆچوونانەی لەبارەی یەکەم دەقی ڕۆمان لە ئەدەبیاتی جیهانیدا، هەروەها بەستنەوەی بابەتەکە بە قۆناغەکانی گەشەی بیری مرۆڤایەتی، لەوانە(کۆمۆنەی سەرەتا، […]

viber_imag1-28_03-34-36
ھەڵمەتی پاککردنەوە

  رۆژی شەممە-رێکەوتی ٣٠-١-٢٠٢١ بەھەرەوەزی کۆمەلێک قوتابی قۆناغی سێ ی بەشی زمانی کوردی، ھەڵمەتی پاککردنەوەو سرینەوەی ھەموو ھۆڵەکانی خوێندنی بەش و ڕێرەوی سەرۆکایەتی بەشی کوردی و بەشی سریانی و رێرەوی نێوان ھۆلەکانی (بەشی زمانی کوردی و ئینگلیزی ) ئەنجامدرا، لێرەدا جێگای خۆیەتی سوپاسی قوتابیان و مامۆستایانی ئامادەبوو بکەین کە لەھەڵمەتەکە بەشدار بوون. سەرۆکایەتی بەشی زمانی […]

ge_2020-12-22_14-46-08
تاقیکردنەوەكانى میتێرم لە بەشی زمانی کوردی

تاقیکردنەوەكانى میتێرمى يه‌كه‌م تاقیکردنەوەكانى میتێرم لە بەشی زمانی کوردی بۆ ھەریەک لە قۆناغەکانی ( دوو ، سێ ، چوار ) لە دوو تایمی جیاوز بەشێوەی سیستەمی تاقیکردنەوەی مەرکەزی و بە پەیرەوکردنی تەواوی رێنمایەکانی تەندروستی و سەلامەتی بە بەرده‌وامی بەرێوەدەچێت . بەھیوای سەلامەتی و سەرکەوتن بۆ ھەموولایەک لیژنەی تەندروستی و سەلامەتی بەشی زمانی کوردی.

viber_imag-42-05
ھەڵمەتی وشیاری و پاککردنەوە لەبەشی زمانی کوردی

  لێژنەی تەندروستی و سەلامەتی کۆلێژ بەھاوکاری سەرۆکایەتی بەش و قوتابیانی بەشەکەمان ھەڵسان بەبڵاوکردنەوەی کۆمەڵێک پۆستەر تایبەت بە وشیاری و خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا پاشان ئەنجامدانی پاککردنەوەی ھۆڵەکانی خوێندن. سوپاس بۆ مامۆستایان و قوتابیانمان، بەھیوای سەلامەتی بۆ ھەموو لایەک سەرۆکایەتی بەشی زمانی کوردی

viber_image_2020-12-13_22-01-33
لۆجیکی زمانی شیعری

  ناونیشانی سمینارێکی بەشی زمانی کوردی بوو، کەلێژنەی دڵنیایی جۆری بەش بۆ ئەم ھەفتەیە ڕێکی خست بۆ بەرێز : پرۆفیسۆر د. محمد بكر ، كە تیدا پەرتووكی لۆجیكی زمانی شیعری هاتە ناساندن و پاشان با س لە چەمكە پێشنیاركراوەكانی كرا  و سیمینارەكە بە پرسیاری مامۆستایان دەولەمندتر كرا.

2020-01-27_00-39-29
كۆنفڕانسی نێو ده‌وڵه‌تی هاوبه‌ش

به‌چاودێری ڕێزدار (د.ئارام محمد قادر) وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و (پ.د. احمد دزه‌یی) سه‌رپه‌رشتیاری كۆنفڕانس  و (پ.ی.د. سعید عمر ابرهیم) سه‌رۆكی كۆنفڕانس، یه‌كه‌مین كۆنفڕانسی نێوه‌ده‌وڵه‌تی هاوبه‌ش بۆ زانسته‌ په‌روه‌رده‌یی و ده‌روونییه‌كان له‌ژێر ناونیشانی (به‌ په‌روه‌رده‌ و ئارامی ده‌روونی ده‌گه‌ینه‌ داهاتوویه‌كی پڕشنگدار) له‌ڕۆژی چوار شه‌ممه‌ به‌رواری 29 – 30 / 1/ 2020 به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، […]