چالاکی یەکانی بەشی زمانی کورد بۆ مانگی 2ی ساڵی 2023 March 6, 2023 Category: Kurdish Language Leave a comment چالاکی یەکانی بەشی زمانی کورد بۆ مانگی ڕێبەندان ٢٧٢٢ ١.ئەنجامدانی دوو سمینار لەلایەن بەرێزان (پ.د محمد و پ.د سلیم) کە سمینارەکەی بەرێز د.محمد سەبارەت بوو بە ناساندن و پێداچوونەوەی دوا کتێبی بە ناونیشانی (توێژینەوەکان) و خوێندنەوەی پێشەکیی (پ.د.وریا عمرامین) سەبارەت بە توێژینەوەکان و ڕۆڵیان لە ڕەخنەی ئەکادیمیی کوردیدا لە بواری خستنەڕووی دەستپێشخەری و داهێنانەکانم لەو بوارەدا کە چوار لایەن دەگرێتەوە : ڕەتکردنەوەی پۆلکردنی کێشی خۆماڵی وەک کێشی بڕگەیی و پۆلکردنەوەیوەک، کێشێکی دینامی .ئەنجامدانی یەکەمین ئەژماری کێشی شیعری کلاسیی کوردی (عەرووزی) لە ساڵی (١٩٩١)دا .داهێنانی میتۆدێک بۆ هاوسەنگکردنی وێنەی زەینی و وێنەی زمانی لە کتێبی (لۆجیکی زمانی شیعری)دا .داهێنانی تیۆریی (سیمیۆلۆجیک) بۆ دستنیشانکردنی ڤایرۆسەکانی زمان و فۆرماتکردنی دەق .سەبارەت بە سمیناری دووەم کە لەلایەن بەڕێز پ. د سلیم ەوە پێشکەشکرا لەبارەی دوو کتێبی بلاوکراوەی بەناوی لێکۆڵینەوەکانم لە بواری شێواز، و دیوانێکی شیعری بەناونیشانی گڕی هۆنراوە لیکۆڵینەوەکان شەش لێکۆڵینەوەی زانستین ئومێدەوارم کەلێنێکی کتێبخانەی کوردی پڕبکاتەوە و دیوانەکەش شیعری نیشتمانین لەسەر ڕێبازی سیمبۆلیزم نوسراوە. ٢. وانەی بیبنین و ڕاهێنان بینین (مشاهدة) وانەیەک بۆ ئامادەکردنی مامۆستای نایاب(هەر ڕۆژەی ئەزموونێکی نوێ، کە هەگبەی زانیاری و وانەوتنەوە زیاد دەکات)، لێرەدا بەمەبەستی ئاشناکردنی قوتابیانمان بە چۆنیەتی وانەوتنەوەی مامۆستایانی ئازیز و دیاریکردنی خاڵی بەھێز و لاوازی مامۆستای وانەبێژ و ھەڵسەنگاندنیان لەڕێگەی فۆڕمێکی تایبەتەوە کە ئامادەکراوە لەلایەن مامۆستای بابەت، بەم بۆنەیە لە ڕۆژانی سێشەممەو چوارشەممە بەرواری ١٤/١٥-٢-٢٠٢٣ بەسەرپەشتی بەرێز مامۆستا (سامان احمد عبداللە) بەمەبەستی پراکتیزەکردنی بابەتی (بینین)، کە قوتابیانی قۆناغی سێیەمی بەشی زمانی کوردی بەیانیان و ئێواران، سەردانی ھەریەکە لە قوتابخانەکانی (بەھار، شەیدا، سەرچنار) یان کرد، بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاشنا بکرێن بە پیشەی مامۆستایەتی، چۆنیەتی وانەوتنەوە و کۆنتڕۆڵی پۆل و ڕەچاوی جیاوازی تاکایەتی و پلانی مامۆستاو … جێی سەرنجە کە سەردانی قوتابخانەکان بەردەوام دەبێت لەم کۆڕسە بۆ ئەوەی قوتابیان، سوودمەندبن لە شێوازی وانەوتنەوەی مامۆستایانی بە ئەزموون. ٣.رۆژی یەکشەمە بەرواری ٢٦/٢/گفتوگۆی ماستەرنامەی قوتابی (خەندە حاجی بکر) بەناونیشانی (ریالیزم لەکۆچیرۆکی (هەڵۆ) رەئوف بێگەردابەسەر پەرشتی (پ .د.سلیم رشید سالح) بەرێوەچوو، کە تێیدا نامەکە بەپلەی زۆرباشە پەسەندکرا.