سەرلەبەیانی ئەمڕۆ رێککەوتی 11-9-2022 بۆ هەفتەی دووەم دەرگاکانی کۆلێژ بەڕووی قوتابیان بۆ ساڵی خوێندنی 2022-2023 لە کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی سەڵاحەدین بۆ هەردوو دەوامی بەیانیان و ئێواران کرایەوە.
لە لایەن بەڕێز راگری کۆلێژ پ.ى.د.سعيد عمر ابراهيم پيشوازى و بەخێرهاتنی قوتابیان کرا و دواتر بەڕێزیان سەردانی پۆلەکانی خوێندنی کرد و لە نزیکەوە دەستخۆشی و بەخێرهاتنی قوتابیانی کرد بۆ پابەندبوونیان بە دەوامی زانکۆ.






