بەناوی راگرایەتی کۆلێژی پەروەردە جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێز (د. زیاد عبداللە عبدالصمد) لە بەشی زمانی عەرەبی دەکەین کە پلەی زانستییان لە پرۆفیسۆری یاریدەدەر بۆ پرۆفیسۆر بەرز کرایەوە، هەر بەم بۆنەیەوە ئەمڕۆ لە نووسینگەی بەڕێز راگری کۆلێژ و بە ئامادە بوونی بەرپرسی یەکەی زانستی و خوێندنی باڵا و مامۆستایانی بەشی زمانی عەرەبی پێشوازی و پیرۆزبایی لە بەڕێزیان کرا


