سەرلەبەیانی ئەمڕۆ رێککەوتی 16-12-2021 کاتژمێر 10 بە ئامادەبوونی بەڕێز احمد کانی بەرپرسی لقی 2 و ئەندامی سەرکردایەتی هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین بەڕێز پ. د. جەوهەر فەتاح و سکرتێری گشتی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و راگری کۆلێژ و ی.راگر و بەرپرسانی ناوچەی ئاسو و ناوچەی ئایندە و گشت سەرۆک بەشەکانی کۆلێژ ژمارەیەک لە بەرپرسانی حیزبی و حکومی و قوتابیان و مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێژی پەروەردە لە ژێر دروشمی (ئاڵاکەم شانازی و ناسنامەمە) مەراسیمی رێزلێنان و بەرزراگرتنی ئاڵای کوردستان بە ساتێک وەستان بۆ خوێنی شەهیدانی کوردستان لە گەڵ سروودی ئەی رەقیب دەستی پێکرد. پاشان وتاری کۆلێژی پەروەردە لە لایەن راگری کۆلێژەوە خوێندرایەوە و دوای پێشکەش کردنی وتاری قوتابیان مەراسیمی هەڵکردنی ئاڵا ئەنجامدرا و دواتر بە هەڵپەرکێ و گۆرانی مەراسیمەکە کۆتایی پێهات.








