سەر لەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆلێژی پەروەردە بە ئامادە بوونی بەرێزان پرۆفیسۆری یاریدەدر د. کا،مەران یونس سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین – هەولێر و پ.ی. د. سعید عمر ابراهیم راگری کۆلێژی پەروەردە و بەرێزان پ.د. مصطفی العطار یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین وپ.ی د.سمیر جودت بلال یاریدەدەری راگری کۆلێژ و مامۆستایان و بەرپرسانی حیزبی و حکومی مەراسیمی چلەی ماتەمینی زانای زمانەوان پرۆفیسۆر دکتۆر طالب حسین لە هۆلی عبداللە حداد بەڕێوەچوو.






