سەر لە بەیانی رۆژی چووارشەممە 8-12-2021 بە ئامادەبوونی بەڕێز پ.د.جوهر فتاح سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین و بەڕێزان بەرپرسی ناوچەی ئاسۆ و بەرپرسی ناوچەی ئایندە و پ.ی.د.سعید عمر ابراهیم راگری کۆلێژی پەروەردە و پ.ی.د. سمیر جودت بلال ی.راگر و ژمارەیەک لە سەرۆک بەشەکان و مامۆستایان و بە هەماهەنگی لەگەڵ لێژنەی نوێنەرایەتی قوتابیان کۆمەڵێک چاڵاکی ئەنجامدرا .
یەکەم: کردنەوەی پێشانگایەکی کتێب لە کۆلێژ
دووەم: بەڕیوەچوونی یاری کۆتایی خولی تێنسی سەرمێز
سێیەم: بەڕێوەچوونی یاری کۆتایی خولی تۆپی پێ لە نێوان بەشی عەڕەبی و بەشی ماتماتیک، کە بەشی ماتماتیک توانی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت و ببێتە پاڵەوانی خولەکە.
لە کۆتایشدا وێڕای دەست خۆشی لە لێژنەی نوێنەرایەتی قوتابیان کاس و مەدالیا بەسەر یەکەم و دووەمی خولەکاندا دابەش کرا.






