کۆنفراسى فێرکردن لە نیشتمانى عەرەبى چالێنچى ئێستا و داهاتووى گەش – قودس
لەژێر ناوى ( فێرکردن لە نیشتمانى عەرەبى چالێنچى ئێستا و داهاتووى گەش – قودس ) …. سەنتەرى لەندەن بۆ توێژینەوە و ڕاوێژکارى بەهاوبەشى قوتابخانەى الفجر ى نوێ لە قودس ..کۆنفراسى نێو دەوڵەتى ١٠ یەمینى سەنتەرى لەندەن و ٧ مینى الفجر… بە سەکۆى– زووم – لە رۆژانى ٢٧و ٢٨ ى – ٢٠٢٠ ب ڕێکدەخەن ..
ئەوەى شایەنى باسه ئەم کۆنفراسه چەندین تەوەرى گرنگ لەخۆ گرتبوو هەروەک چەندین لایەنى فەرمى و زانکۆى جیهانى و عەرەبى و عیراقى بەژدارن …
لەسەر ئاستى و زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بە گشتى و زانکۆى سەلاحەددین – هەولێر بە تایبەتى .. ڕاگرى کۆلیژى پەروەردە لە زانکۆى سەلاحەددین – هەولێر بەڕێز ( پ . ى . د سعید عومەر ئیبراهیم ) …..وەک نوێنەرى ( سکرتێرى گشتى کۆنفراس ) دەست نیشان کراوە .. ئەمەش بۆ یەکەمجارە کۆنفراسێکى وولاتانى عەرەبى و سەنتەرێکى بەناوبانگى وەک ( سەنتەرى لەندن بۆ توێژینەوە و ڕاوێژکارى ) ..ئەکادیمیستیکى کورد بۆ پۆستى سکرتێرى گشتى کۆنفراسێکى هەڵبژێرێیت ( کە بڕیار وابوو لە وڵاتى فەلەستین ئەنجام بدرێت ، بەڵام لەبار بارودۆخى تایبەت بە بلابوونەوەى ڤایرۆسى کۆڤید ١٩ … بە سەکۆى زووم ..بەڕێوەچوو ) ..
جێگەى بایەخه بەڕێز ( پ . ى .د سعید عومەر ئیبراهیم ) ..هەماهەنگیکی بەهێزى نێوان کۆلیژى پەروەردە و سەنتەرەکانى توێژینەوەى زانستى و پەروەردەیی بووە لەمانەش سەنتەرى لەندن .. کە دوا کارى هاوبەشییان لە مانگى کانونى یەکەمى ٢٠٢٠ بوو بە بەستنى کۆنفراسى ( ICEPS 2020 ) کە یەکەمین کۆنفراسى نێو دەوڵەتى پەروەردە و دەروونزانى بوو بە هاوبەشى زانکۆى سەلاحەددین – هەولێر و سەنتەرى توێژینەوە و راوێژکارى لەندن …
